تەنیا لە سلێمانی لە یەک رۆژدا 51 ملیۆن دینار داهاتی گۆڕینی تابلۆی ئوتۆمبێل بووە
گۆران حەمەعەلی، بەڕێوەبەری هۆبەی تابلۆکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: ” هەفتەی رابردوو 3 هەزار و 87 تابلۆی نوێبەستراوە
تابلۆی نوێ بە قۆناخ لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەبەسترێت
سەرەتا بۆ ئۆتۆمبێیلی تایبەت، ئێستا بۆ بارهەڵگر و تاکسی لە هەولێر دەبەسترێن لە سلێمانیش تەنیا بۆ تایبەت و بارهەڵگرە. داهاتی تابلۆ نوێیەکە لە یەک رۆژدا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە نزیکەی 112 ملیۆن و 500 هەزار دینارە.
فازل حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت:” تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 190 هەزار تابلۆی نوێمان بەستووە و پرۆسەکەیش بەردەوامی دەبێت.”
بۆ بەستنی تابلۆی نوێ بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 75 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئاماری مانگانەی بەستنی تابلۆی نوێ لە هەولێر و سلێمانی بەم شێوازەیە:
– پارێزگای هەولێر 30 هەزار تابلۆی نوێ دەبەسترێت، داهاتەکەی دەکاتە 2 ملیار و 250 ملیۆن دینار.
– پارێزگای سلێمانی 12 هەزار و 500 تابلۆی نوێ دەبەسترێت، داهاتەکەی دەکاتە یەک ملیار دینار.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و 973 هەزار و 778 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی تۆمارکراو هەن، دەبێت هەموو تابلۆی نوێیان بۆ ببەسترێت.