کەشناسی باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە.

لە راپۆرتی پێشبینییەکانی کەشناسیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری  رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى شەودا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە  لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، تەنها ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێت  کەمێک بە (1-2) پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى

دهۆک:  13 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  14 پلەى سیلیزى

سۆران:  10 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  15 پلەى سیلیزى

دڵخوازەكانتان