د. ڤیان سه‌بری: 400 ملیارهكە دەنێردرێتە هەرێمی كوردستان، تەنیا رێكاره‌كانی ماوه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌و نووسراوه ده‌كات كە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی سەرجەم وه‌زارته‌كانی كردووە و ئاماژه به هۆكاری دواكه‌وتنی پاره‌كه له به‌غداوه بۆ كوردستان ده‌كات.
د. ڤیان سه‌بری، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”له‌م رۆژانه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی نووسراوێكی گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق كردووه كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان پابه‌ندن به هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه، ئه‌م نووسراوه گرنگه و جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشوه‌خته له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گرفته‌كان بهێنرێت.“
جەختیشی كردەوە: ”400 ملیاره‌كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه كه بنێردرێت بۆ كوردستان، ته‌نیا رێكاره‌كانی ماوه.“