نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر کوردانی فەرەنسا: سوپاسى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ماكرۆن ده‌كه‌م
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینیی 23ـی 12ـی 2022 سەر کوردانی فەرەنسا ڕایگەیاند، سوپاسى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ماكرۆن ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سەرکۆنەی كوشتنى ئه‌مڕۆى سێ كه‌سى كورد له پاريس ده‌كه‌م، هاوخه‌مى خێزانهكانيانم.
ڕاشیگەیاند: سوپاسى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌م، دڵنيام لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى فه‌ره‌نسا دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان و خێزانەکانيان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە فه‌ره‌نسا هه‌ميشه پشتيوانى گه‌لى كوردستان بووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی کەسێک لە شاری پاریس تەقەی لە ناوەندێکی کولتووری کوردی کرد و بەهۆیەوە 3 کوژراو و 3 برینداری دیکەی لێکەوتەوە.