سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: پڕۆژەی یەکەی کرێنشینان لە پارێزگای سلێمانی شوێنی بۆ دیاری كراوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/12/2022، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، 89 مۆڵەتێ تازە لە ساڵی 2022 دراونەتە وەبەرهێنەران و دەستیان بە کار کردووە، 400  مۆڵەتیش تەواو بوون و 14 پڕۆژەی وەبەرهێنان هەڵوەشێنراونەتەوە.

گوتیشی: ”لە ساڵی 2023 بەرنامەی 1300 پڕۆژەی وەبەرهێنانمان هەیە کە 350  پڕۆژەیان سەوز دەبن و دۆستی ژینگەن.”

لەبارەی یەکەی کرێنشینانەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتی: ”پڕۆژەی یەکەی کرێنشینان لە پارێزگای دهۆک دەستی پێ کردووە و لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجەش شوێنیان بۆ دیاری کراوە و لە سەرەتای ساڵی تازە دەست بە جێەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

گوتیشی: ”ساڵی 2022 هەشت ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان زەوییان بۆ دیاری کراوە.”

دڵخوازەكانتان