هەڵمەتی کوتانی منداڵان دەستی پێ کرد

بە مەبەستی پێدانی پێکوتەکانی دژە ڤایرۆس و ئیفلیجی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ڕێکخراوی یونیسێف هەڵمەتی کوتانی منداڵانی دەست پێ کرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، گوتی: ”190 هەزار منداڵ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکوترێن کە 570 تیمی سێ نەفەری هەڵمەتەکە بەڕێوە دەبەن.”

هەر لەم بارەیەوە، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، گوتی: ”لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 50 هەزار منداڵ دەکوترێن کە نەوەد تیمی سێ نەفەری هەڵمەتەکە بەڕێوە دەبەن.’

دڵخوازەكانتان