مهترسی نهخۆشی “دركە مێكوتە”
دركە مێكوتە هەوكردنێكی ڤایرۆسییەو لەسەر پێست دروست دەبێت دەبێتە هۆی سوربوونەوەو خوران كە وەكو زیبكە وایە.
ئایا نەخۆشی دركە مێكوتە دەگوازرێتەوە لە كەسێك بۆ كەسێكی تر ؟ لهم بارییهوه(د. ئاوات ئیبراهیم – پسپۆر لە نەخۆشییەكانی ئافرەتان و منداڵبوون) دهڵێت” نەخۆشی دركە مێكوتە لە رێگای هەناسەو یان بەركەوتنی راستەوخۆ یان زیبكە و پفكەكانی پێست دەگوازرێتەوە.
له بارهی دیارترین نیشانەكانی دركە مێكوتە د. ئاوات ئیبراهیم چهند خاڵێك دهخاته ڕوو كهبریتیتم له:
تا
•سەرئێشە
•ماندوویەتی
•دەركەوتنی بلقی سوور لەسەر پێست
•ئازاری گەدە
•خورانی زۆر
لهسهركاریگەرییە نەرێنییەكانی دركە مێكوتە لەسەر ئافرەتی دووگیان د. ئاوات ئیبراهیم دهڵێت”
تووش بوون بە دركە مێكوتە لەكاتی دووگیانی مەترسی هەیە لەسەر ئافرەتەكە و كۆرپە لەش بە پێی تەمەنی سكپرییەكەی.
•مەترسی لەسەر كۆرپەلە لە سەرەتاكانی دووگیانی و ریسكی نا تەواوی منداڵ هەیە.
•مەترسی لەسەر كۆرپەلە لە كۆتاكانی دووگیانی ئەگەری مردنی منداڵەكەی هەیە.
•مەترسی لەسەر ئافرەتەكە دەبێتە هۆی هەوكردنی سییەكان بە تووندی و هەوكردنی ئێسك بە هۆی كەمی بەرگری لەشی ئافرەتەكە”.
له كۆتاییدا د. ئاوات ئیبراهیم دهڵێت ” لەكاتی تووش بوون بەم حاڵەتە پێویستە بە زووترین كات سەردانی دكتۆری پسپۆر بكرێت”.