ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاگرکوژێنەوە دابیندەكرێت

ئەمڕۆ 74 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بەسەر سەرجەم بەڕێوەبەریاتییەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان دابەشکرا.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان دابینکراون، کە تایبەتمەندیان هەیە لە گەیشتن بە شوێنە سەختەکان و کۆڵان و شەقامە تەنگەبەرەکان.

هێمن میرانی گووتیشی: کۆنتڕۆڵکردنی تەشەنەکردنی ئاگری گەورە یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکان.

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پێویستییان بەوجۆرە ئۆتۆمبێلانە نەبێت، چونکە روونە کە ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ کاتی ئاگرکەوتنەوەیە، بەڵام بێگوومان، دابینکردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە کاریگەری گەورەیان دەبێت لەکاتی رێگریکردن لە ئاگر و بەهاناوەچوونی خەڵکی.

دڵخوازەكانتان