حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: له‌ هه‌رێمی كوردستان  ١٨٥ هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: له‌ هه‌رێمی كوردستان  ١٨٥ هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ١٩ـی کانوونی یەکەم، ٣٦ ملیۆن و ٨٦٩ هەزار ٤٠٠ لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەش کردووە.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، ٩ ملیۆن ٩٢٤ هەزار لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە و ٤٩ هەزار و ٦٢٠ خێزان، سوودمەند بوون و لە سنووری پارێزگای دهۆک، ١٠ ملیۆن و ٦٤١ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە و ٥٣ هەزار و ٢٠٨ خێزان، سوودمەند بوون و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش، ١٦ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە و ٨١ هەزار و ٥١٩ خێزان، سوودمەندبوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخان کردووە و بەشێوەی تەندەر ٣٢٠ هەزار بەرمیلی بە نرخی ٢٨٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابین کردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکوومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە ٦٥% و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.

دڵخوازەكانتان