ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: سەردانی یەکیتی و چەند حزبێکی دیکە دەکەین

عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی گوتی: “ئێمه‌ هاوپه‌یمانین و به‌رپرسیاره‌تیی هاوبه‌ش و ئه‌ركی قورسی قۆناغه‌كه‌مان له‌ پێشه‌‌، ئێمه‌ دوو حزبین، ئه‌گه‌ر له ‌به‌غداش به‌ جیاوازی بیر بكه‌ینه‌وه،‌ ئاساییه،‌ به‌ڵام له‌ كوردستان خاڵی هاوبه‌ش و به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دیالۆگ شوێنی ئه‌م شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندنه‌ بگرێته‌وه‌.

دەشڵێت:” په‌نابردن بۆ ڕاگه‌یاندن و یه‌كتری تۆمه‌تباركردن سوودی نابێت”.

پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆنگره‌ بڕیاری داوه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكات و ده‌ست كراوه‌ به‌ سه‌ردان و دیداری حزبه‌كان

 عەلی حوسێن دەڵێت:” چاوەڕوانی وەڵامی فه‌رمیی یه‌كێتیین بۆ ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پێش سه‌ری ساڵ ئه‌نجام نه‌درێت، دوای سه‌ری ساڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به ‌زمانی دیالۆگ ده‌توانین گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین،

 وتیشی :” پێمان وایه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا كوردستان و عێراقی تێدایه،‌ پێویستی به‌ پشوو فراوانی هه‌یه‌ و ئه‌م لێکگه‌یشتنه‌ ته‌نیا بۆ پارتی و یه‌كێتی نییه‌، حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن هه‌موویان ده‌بێت هاوبه‌ش بن.”ئه‌وەیشی خسته ڕوو: تا ئێستا پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ یەکێتی هەیە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەوەیە کۆمەڵێک گرفت هەیە بە گفتوگۆی ڕۆژانە چارەسەریان بکەین و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن خزمه‌تی دۆخه‌كه‌ ناكات، ده‌بێت ئه‌م دوو حزبه ‌به ‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن.”

دڵخوازەكانتان