لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ھەزار کەس لە کێڵگە نەوتییەکانی سنووری شێخان دامەزراون

قایمقامی قەزای شێخان ئاشکرای کرد، حكومەتی عێراق شێخانیای پشتگوێ خستووە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگیی زۆری بە شێخان داوە

لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ھەزار کەس لە کێڵگە نەوتییەکانی سنوورەکە دامەزراون.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان دەڵێت: لە سەردەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا قەزای شێخان پێشڤەچوونی بە خۆیەوە بینیوە و ئێستا و ڕابردوو بەراورد ناکرێت،

 ڕژێمی پێشووی عێراقدا ٤٠ گوندی شێخانی تەعریب كردبوو

قایمقامی شێخان وتیشی:” بەپێی یاسا، ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە بودجە بۆ قەزای شێخان لە ڕێگەی ئیدارەی پارێزگای نەینەواوە دابین بكات ، بەڵام بودجەی پێویست بۆ شێخان دابین نەکراوە، بەڵام بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە ئیدارەی نەینەوا و لە بەغدا لە بودجەی ئەمساڵ ١٢ ملیار دینار بۆ شێخان دابین کراوە و بڕیارە بەو بودجە پڕۆژەکان جێبەجێ بکرێن.”

دڵخوازەكانتان