حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە 5 هەزار و 900 هەلی کاری ڕەخساندووە

دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی پیشەسازی لە بواری شیشی ئاسن، 5 هەزار و 900 هەلی کار ڕەخسێنراوە.

ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پڕۆژەیەکی پیشەسازی لە بواری شیش و ئاسن بەسەرکردەوە، کە لە توانایدایە پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە ڕێژەی 100% پڕ بکاتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەی بەرهەمهێنانەوە ساڵانە 700 هەزار تۆن شیشی ئاسن بەرهەم دێت.

دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پڕۆژەیە 900 هەلی کاری ڕاستەوخۆ و 5 هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆی ڕەخساندووە، لەو ڕێژەییەش 92%ـی کرێکار و کاری دەستی ناوخۆیین.

دڵخوازەكانتان