له‌ رۆژئاوای كوردستان یادی رۆژی ئاڵای كوردستان كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، له‌ مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ریدا ڕۆژی ئاڵای کوردستانی به‌رز راگرت.

لە میانەی رێوره‌سمه‌كه‌دا، ئەندامی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، محەمەد ئیسماعیل، باسی لە مێژوو و پیرۆزی ئاڵای کورد و ئەو قوربانیانەی گەلی کورد كرد، كه‌ لە پێناو به‌رزراگرتنی ئەم ئاڵایە دا دراوه‌.

کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە 17ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێکدا بە سازدانی بۆنەی جۆراوجۆر یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەکەنەوە، هاوڵاتییانیش بەو بۆنەیەوە ئاڵای کورد لەسەر ماڵ و شوێنی كاره‌كانیان هەڵدەكه‌ن.

دڵخوازەكانتان