ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە وێنەی ڕێوڕەسمێکی سەربازیی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ئاڵای کوردستان و ئاڵای فەڕەنسا هاوشانی یەکتر وەستاون.
ئەمڕۆ شەممە 17/12/2022، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، وێنەی ڕێوڕەسمێکی سەربازیی لە تویتەری خۆیدا بڵاو کردووەتەوە کە ساڵی 2019 لە ئارک دو تریومف لە پاریس و لە بەردەم هەردوو ئاڵای کوردستان و فەڕەنسادا بەڕێوە چووە.
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: ”مەراسیمی سەربازی لە ئارک دو تریومف. ئاڵای کوردی هاوشانی ئاڵای فەڕەنسی لەناو جەرگەی پاریس و لەناو دڵی فەڕەنسییەکاندا.”