فارس عیسا : ھەرێم و بەغدا دەیانەوێت لەبارەی بووجە بگەنە رێککەوتن

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، ھەرێمی کوردستان و عێراق دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن لەبارەی کێشەکانی نێوانیان، بەتایبەت لەبارەی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ گوتی: “گفتووگۆکانی نێوان شاندی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق بەردەوامە و ھەردوولاش نیازی ئەوەیان ھەیە و پێیان خۆشە بۆ ئەوەی لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بوودجە بگەنە رێککەوتن”.

فارس عیسا گوتیشی: “چاوەرێ دەکرێت پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەکرێت تاوەکو ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە رێککەوتن”.

شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە بە مەبەستی گفتووگۆکردن لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق.

دڵخوازەكانتان