سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی توركیا كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2022/12/13 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لە هەولێر، پیرۆزبایی لە بەڕێز مەمەت مەولوود یاكوت كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتگیری و هاوكارییەكی بۆ دەربڕی.
لای خۆیەوە یاكوت خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا كە وەك كونسوڵی گشتیی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە و هیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات بەتایبەتی لەو بوارەنەدا كە بۆ هەردوولا گرنگن.
دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو

دڵخوازەكانتان