بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران دوو شوانکاری کورد گیانیان لەدەست دا

سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 تەقەیان لە دوو شوانکاری کورد کردووە، لە کاتی هەڵاتن لە شاخ کەوتوونەتە خوارە و گیانیان لە دەست داوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: سوپای پاسدارانی ئێران لە کوێستانەکانی قەندیل لەنزیک دەڤەری پشدەر لە سنووری نێوان ئێران – ھەرێمی کوردستان، تەقەیان لە دوو شوانکاری کورد کردووە.

ڕاشیگەیاند: کاتێک ئەو دوو شوانکارە ویستوویانە خۆیان ڕزگار بکەن لە شاخ هەڵدێراون و گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ‎شوانکارەکان خەڵکی گوندی بێپاڵانن لە سنووری ناحییەی سەنگەسەر، هەردووکیان بران بە ناوەکانی سەرباز حەمەد برایم و کامەران حەمەد برایم،  هەروەها خێزاندارن.

پەیامنێرمان باسی لەوەش کرد کە ئێستا تەرمی ئەو دوو برایە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراون.

دڵخوازەكانتان