شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتەوە بەغدا

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە چووەوە بەغدا، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی کردووتەوە” لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، گەیشتینە بەغدا بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی نێوان ئێمە و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان”.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە گفتوگۆکان بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی دەستوور بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەر و گرنگترینی دۆسیە و پرسەکانیش کە گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێ، بریتین لە ماددەی ١٤٠ و بودجە و دۆسیەی نەوت و گاز و شایستە داراییەکانی ھەرێم.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” حکوومەتی ھەرێم دەیەوێ بەر لە ساڵی نوێ و گەیشتنی پڕۆژە یاسای بودجە پشکی ھەرێمی کوردستان لە نێو یاسای بودجەدا جێگیر بکرێت و بگەنە رێکەوتنی کۆتایی.

دڵخوازەكانتان