به‌ڤیدیۆ.. دوومنداڵ به‌شێوازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌مردن رزگاریان بوو

کچێكی 10 ساڵ و برا تەمەن 5 ساڵانەکەی له‌كاتێكدا چه‌ندین گوللـه‌ به‌رچوارده‌وریان كه‌وت به‌ڵام هیچ زیانیان به‌رنه‌كه‌وت.

له‌شاری برۆنكس له‌ نیویۆرك ، دوو منداڵ، كه‌خوشك و بران، به‌شێوازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر خۆیان لە مردن ڕزگارکرد، کاتێک چەکدارێک له‌سه‌ریان وه‌ستاوه‌ و ته‌قه‌ له‌ یه‌كێكی تر ده‌كات.

خوشك و براكه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وت هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین گوللـه‌ به‌ر چوارده‌وریان كه‌وت.

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ چه‌كدارێك له‌جلی ره‌شی له‌به‌ردایه‌ و له‌ماتۆڕسكیلێك دێته‌خواره‌وه‌ هه‌تا ته‌قه‌ له‌كه‌سێكی تر بكات به‌ناوی حه‌سه‌ن رایت.

رۆژنامه‌ی “ده‌یلی نیوز” له‌ جۆنی 53 ساڵی گواسته‌وه‌ كه‌ سی ساڵه‌ له‌و ناوچه‌ ده‌ژی و خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی بچوكه‌ و وتی  كه‌سێكی تر چاوه‌ڕێی ده‌كرد كاتێك چه‌كداره‌كه‌ كاره‌ ناشیرینه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دا وتی “بیكوژه‌ بیكوژه‌”

رایت كه‌ كراسێكی سوری له‌به‌ردایه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌ راده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌دا خۆی رزگار بكات و خۆی ده‌كات به‌دووكانێكدا كه‌ ئه‌و دوومنداڵه‌ی له‌وێ ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆی پێداكێشان و كه‌وتن به‌زه‌ویدا.

جۆنی وتی، ئه‌و خوشك و برایه‌ له‌دواكانه‌كه‌وه‌ ده‌رۆیشتنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و رایت خۆی پێداكێشان.. چه‌كداره‌كه‌ لێیان نزیك بووه‌وه‌ ، به‌بێ گوێدانه‌ ژیانی ئه‌و دوو منداڵه‌ 6 جار ته‌قه‌ی له‌ رایت كرد.

له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كان ته‌نها ئینجێك له‌ ته‌قه‌كانه‌وه‌ دووربوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پۆلیس رایگه‌یاند ” منداڵه‌كان به‌جه‌سته‌یی بریندار نه‌بوون و ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌ ، رایتیش پشت و قاچی برینداربووه‌ و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

دڵخوازەكانتان