بەرهەمی کشتوکاڵیی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پڕۆژەیەکی گەورەی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە ئەنجام دەدرێت و قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەش دەستی پێکردووە.

دکتۆر محەمەد شوکری، گوتی: “لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەمان داناوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، کە کۆمپانیایەکی گەورەی ئیمارات پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، پڕۆژەکەش بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ئێستا قۆناغی یەکەمی لە بواری جێبەجێکردندایە”.

شوکری گوتیشی، ئەو پڕۆژەیە تایبەتە بە هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، کە پڕۆژەکە لە بواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردندا دەبێت، کە ساڵانە بەرهەمی دەبێت و لە ساڵی داهاتووەوە بەرهەمەکان هەناردەی دەرەوە دەکرێن.

دڵخوازەكانتان