مەسرور بارزانی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردۆتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی

به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی له‌نده‌ن له‌ شاری هه‌ولێر دانرا، كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م لقی ئه‌و زانكۆ نیوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد ‌

مه‌سرور بارزانی،  لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند:” پەرەپێدان و گرنگیدان بە خوێندنی باڵا و دروستكردنی ناوەندە زانستییەكان ئاماژەیەكی روونە بە هۆشیاریی نەتەوە و كۆمەڵگەكەمان.

 وتیشی :” دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشەوە دەڕوات. دروستكردنی ئەم جۆرە ناوەندە زانستیانە، ئەم جۆرە زانكۆیانە بێگومان یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و زانستی و ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستاندا.

ئێمە چەندین زانكۆی ترمان هەیە، هەر زانكۆیەك لە كوردستان بەپێی توانا و شارەزایی و پسپۆڕیی خۆی توانیویەتی كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر كۆمەڵگەكەمان دروست بكات

سەرۆكی حكومەت دەڵێت:” ئێمە چەندین زانكۆی ترمان هەیە، هەر زانكۆیەك لە كوردستان بەپێی توانا و شارەزایی و پسپۆڕیی خۆی توانیویەتی كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر كۆمەڵگەكەمان دروست بكات، دڵنیام ئەم زانكۆیەش دەتوانێت جێی دەستی خۆی دیار بكات و بەشێكی تر بێت لەم پرۆژە زانستییەی لە هەرێمی كوردستان كە دەستمان پێی كردووە.

سەرۆكی حكومەت وتیشی :” حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردۆتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی، ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی یارمەتیی پەروەردە و خوێندن و زانستە ئەكادیمییەكان و ناوەندەكانی بەرزی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان بدەین.

مەسرور بارزانی باسی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندنی لەوتارەكەیدا كردو وتی :” بێئاگاش نین لەوەی كە كێشەمان هێشتا زۆرە، كێشەی نیشتەجێبوونی قوتابی بێت، یان كێشەی گرنگیدان بە خواست و ویستەكانی مامۆستایان و ناوەندە ئەكادیمییەكان بێت، بەڵام بەڕێزان لەبیرمان نەچێت كە تموحی ئێمە و داواكاری و پێداویستییەكانی ئێمە تا ئێستا زیاترن لەو ئیمكانیاتانەی كە لەبەردەستی ئێمەن،

وتیشی :” ئەم زانكۆیە وەكوو لقێك لە زانكۆی لەندەن كە زانكۆیەكی ناوداری نێودەوڵەتییە، هیوادارم بتوانێت خزمەتێكی زیاتری خوێندن و زانست لە هەرێمی كوردستاندا بكات.

لە هەوڵەكانی خۆمان بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بەردەوامین

مەسرور بارزانی دڵێت :” ئێمە لە هەوڵەكانی خۆمان بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بەردەوامین، بە تایبەتی لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی بەردەوامین و شاندەكانمان بەردەوام سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ هەموو ئەو خاڵانەی كە تاكوو ئێستا كێشەن یاخود چارەسەری گونجاوی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

مەسرور بارزانی لە درێژە قسەكانیدا لە بارەی شاندەكانی هەرێمەوە بۆ بەخداد دەڵێت :شاندەكانی ئێمە بەردەوام دەبن لە سەردانیكردنی بەغدا، هیوادارین هەردوولا شاند ئاڵوگۆڕ بكەن تاكوو دەگەینە ئەنجامێك لە كاتێكی دیاریكراودا، چارەسەركردنی گرفتەكان لەهەر كەرت و هەر سێكتەرێكی تر بێت،

دڵخوازەكانتان