شرۆڤەکارێکی سیاسی: ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ نەخشەڕێگای سەرۆک بارزانی دۆخی رۆژئاوای کوردستان سەقامگیر دەبێت

شرۆڤەکارێکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕای وایە، دوو شت لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا پێویستە بیکەن لەم کاتەدا، یەکەم پەیەدە لەسەر جواگرافیای ڕۆژهەڵاتی فورات دەسەڵاتدارە و ئێستا بە دەستیەتی، بۆیە بەرپرسیارە لە دۆخی ئەم ناوچەیە و دەبێت چارەسەرێکی سیاسی ببینێتەوە و پەکەکە ٣٠ کم لە ناوچە کوردییەکان بکشێتەوە، ئەگەرنا تورکیا دێتە نێو هەرێمە کوردییەکان لەو پاڕچەیە، بۆ ئەمەش دەبێت هەسەدە ستراتیژیەتی خۆی بگۆڕێت و چارەسەرێکی سیاسی لەگەڵ ئەمەریکا ببینرێت و ئەم ناوچەیە ڕزگار بکات لە شەڕ.

پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ناوخۆ و دەرەوە هەن،

عەلی تەمێ گوتی: ”پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ناوخۆ و دەرەوە هەن، بە هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و تورکیاشەوە، بۆیە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەتوانن سوود لەم پەیوەندییانە ببێنن، هیچ سەقامگیرییەک لە ڕۆژئاوا دروست نابێت تاوەکوو ڕێککەوتنێک لە نێوان پەیەنەکە و ئەنەکەسە دروست نەبێت، بەڵام دیارە پەکەکە نایانەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکرێت.”

پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ناوخۆ و دەرەوە هەن،

وەک عەلی تەمێ دەڵێت: ئەو خۆی چەندین جار پەیامی بە سەرکردەکانی هەسەدە داوە، ئەگەر بیانەوێت ناوچەکە سەقامگیری بە خۆیەوە ببینێت، دەبێت هەسەدە داوا لە سەرۆک بارزانی بکات، جەنابیان چارەسەرێک ببینێتەوە، وەک چۆن پێشتر ئەو ئەرکەی بینیوە بۆ ئەوەی سەقامگیرییەک ڕوو لە ناوچەکە بکات و جارێکی تر خەڵک کۆچبەر نەبێت.”

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ئاماژەیشی دا: ”لێدوانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات تا ئێستا باش نین و هێزەکانی خۆی کۆ دەکاتەوە و بەتایبەت لەسەر سنوور، لە لێدوانەکانیانەوە دیارە دەڵێن شەڕ دەکەین ئەمەش بۆ هەرێمە کوردییەکان باش نییە، دەبێ چارەسەرییەکی سیاسی بۆ ناوچە کوردییەکان ببینرێتەوە و دەبێت هەمووان بگەڕێنەوە بۆ لای سەرۆک بارزانی و ئەو خۆی تەدەخولێک بکات و لایەنە کوردییەکان لەگەڵ یەک کۆ بکاتەوە و لەگەڵ ئەمەریکییەکان چارەسەرێکی سیاسیی ببیننەوە.”

لە کۆتاییشدا، لەسەر ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا پێویستە پەیوەندییەکانی باشتر بکات و پێشمەرگەی ڕۆژیش بتوانێت ببێتە بەدیلی ئەو هێزانەی کە هەن، چونکە مانەوەی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەرییەکی خراپ لەسەر هەموو ناوچەکە دەکات.

دڵخوازەكانتان