بە بەرد كامێرای چاودێریی تیژڕۆژیی لە سلێمانی دەشکێندرێت

تاقە كامێرا جێگرەكەی چاودێریی تیژڕۆیی هاتووچۆی سلێمانی لەسەر شەقامی 60مەتری لە ‏نزیك پردی كۆبانی “بە بەرد” شكێندرا ‌و لێپرسراوی هۆبەی كامێرەكان لە ‏بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، “بە دڵنیاییەوە ئەو كەسەی ‏ئەو كارەی كردووە دەدۆزینەوە ‌و رووبەڕووی دادگەی دەكەینەوە.”

فەرهاد گوروون، لێپرسراوی هۆبەی كامێرەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ‏هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ‏دووشەممە “بە بەرد” كامێرای چاودێریی تیژڕۆیی سەر شەقامی 60 ‏مەتری لە نزیك پردی كۆبانی شكێندراوە ‌و گوتیشی، “دیارە ئەو كارە ‏پێش دەستپێكردنی دەوامی فەرمی كراوە، سەرەتا وەها بڵاوكرایەوە كە ‏تەقە لە كامێراكە كراوە، بەڵام فیشك نییە ‌و تەنها بە بەردە شكێندراوە.”

لێپرسراوی هۆبەی كامێرەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ‏جەختی لەوەش كردەوە، ئەو كەسەی ئەو كارەی كردووە دەدۆزنەوە ‌و ‏رووبەڕووی دادگەی دەكەنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو كامێرایە تەنها دیوی ‏دەرەوەی شكێندراوە، تاوەكو ئێستاش كار دەكات ‌و وێنە دەگرێت.”

لە شاری سلێمانی بۆ چاودێریی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل تەنها ئەو كامێرایە ‏جێگیرە ‌و پێشتریش چەند جارێك زیانی پێگەیێندراوە. جگە لەو كامێرا ‏جێگیرە، هاتووچۆی سلێمانی 35 كامێرای دیكەی گەڕۆكی چاودێریی ‏تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلی هەیە.‏

دڵخوازەكانتان