سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان: هیچ پەرلەمانتارێك بە فەرمی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش نەكردووە

سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەێنێت، جگە لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ پەرلەمانتارێكی تر لە فراكسیۆنەكانی دیكە بە فەرمی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش نەكردووە.
دەقی روونكردنەوەكە ..
بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین كە ماوەیەكە لێرە و لەوێ باس لەوە دەكرێ گوایە چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بەنهێنی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمان كردبێت. لێرەدا بە پێویستی دەزانین ڕایبگەیەنین تا ئێستا كە 4ی 12ی 2022، جگە لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ پەرلەمانتارێكی تر لە فراكسیۆنەكانی دیكە بە فەرمی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش نەكردووە.
سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان
4/12/2022

دڵخوازەكانتان