ڕۆژی 1ى کانوونى یەکەمی هەموو ساڵێک لەسەر ئاستى جیهان بە ڕۆژی جیهانیی بهرهنگاربوونهوهی نهخۆشیی ئایدز ناسراوە کە بۆ یەکەم جار ڕێکخراوی تهندروستیی جیهانی ساڵی 1988 ئهو ڕۆژەی دهستنیشان کرد.
لەو ڕۆژەدا لە زۆربەى وڵاتان چەندین بەرنامە و پلانى هۆشیارى بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەندرێن.
له ساڵى 1981 بۆ یەکەم جار حاڵەتى توشبوون بە ئایدز (HIV) تۆمار کرا کە تاوەکوو ئێستا زیاتر له 25 ملیۆن کهسى کوشتووه و بەپێى دواین ئاماریش نزیکهى 35 ملیۆن کهس له جیھاندا هەڵگرى ڤایرۆسى نەخۆشییەکەن.
هاوشێوەى وڵاتانى جیهان ساڵانە لە هەرێمى کوردستانیش ئامارى تووشبوون بە نەخۆشییەکە ڕادەگەیەندرێت و بەو بۆنەیەوە چالاکى و هەڵمەتى هۆشیارى بەڕێوە دەچن و بەپێى دواین ئامارى وەزارەتەکەش نزیکەى 50 کەس لە هەرێمى کوردستان تووشبووى نەخۆشییەکەن.
ئایدز نەخۆشییەکى ڤایرۆسییە و هۆکاری سهرهکیی توشبوون بهو نهخۆشیییه، سێکسى دەرەوەى پڕۆسەى خێزان و گواستنهوهی خوێن و لیک و شلهی لهشه له کهسی توشبوو بۆ کهسێکی تهندروست.