بە گوژمەی 10 ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

قایمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتکوزاری لە قەزای شنگال کردووە و بە گوژمەی 10 ملیار دینار پرۆژە جێبەجێ دەکرێن.

بە گوژمەی 10 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شێخان کراوە

سه‌ردار یه‌حیا، قایمقامی قەزای شێخان، ڕایگەیاند: ”بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای دهۆک بە گوژمەی 10 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شێخان کراوە و ئێستا لە سەنتەری شێخان بە گوژمەی 450 ملیۆن دینار ڕێگا دروست دەکرێت و لە باعەدرێ و کەلەکچی و قەسرۆک و هەموو دەڤەرەکانی سەر بە شێخان پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن کە بەشێکیان کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییان و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.”

لە سەنتەری شێخان بە گوژمەی 450 ملیۆن دینار ڕێگا دروست دەکرێت

ئاشکرایشی کرد: ”ئەم پرۆژانە پێک هاتوون لە دروستکردنی قوتابخانە و پرۆژەی کارەبا و ئاو و شارەوانی و کار بۆ چەندین پرۆژەی ستراتیجی لە شێخان دەکرێت و ڕێگاکان دەکرێنە دووساید و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن.”

دڵخوازەكانتان