حکوومەتی عێراق گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەی وردبینی دارایی جیهانیدا دەكات

بۆ ڕێگرتن لە گەندەڵی حكومەتی عێراق بڕیاری داوە پشت بە كۆمپانیا نێوخۆیەكان نەبەستێت و كۆمپانیای نێودەوڵەتی بهێنێتە عێراقەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد، لەوانەش گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی وردبینی دارایی نێودەوڵەتی، بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی گەندەڵیی گەورەی وەكو ئەو دزییە گەورەیەی بەر لە چەند هەفتەیەك لە پارەی بیمەی باجی دەوڵەتدا ئاشكرا بوو،

لە بەیاننامەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكوومەتی عێراقی فیدراڵدا هاتووە: “ئەنجوومەنی وەزیران لە هەوڵەكانیدا بۆ وردبینی دارایی لە ئەمیندارییەتەكانی باج و گومرگ، دوای ئاشكراكردنی تاوانی دزینی بڕێكی زۆری پارەی بیمەی باج بەر لە زیاتر لە مانگێك، رەزامەندی دەربڕی بۆ ئەوەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەورەی جیهانیدا بكات لە بواری وردبینیی داراییدا.”

دڵخوازەكانتان