ئەردۆغان: بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هەرچییەک پێویست بێت دەیکەین

سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای كوردستان كردوو وتی” هەرچییەک پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەیکەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە لوتکەی G20، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی “لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ بەردەوامە”.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەردۆغان گوتی: “کێشەمان لەگەڵ کوردانی تورکیا، عێراق و سووریا نییە”.

سەبارەت بە دابینکردنی فڕۆکەی F-16 لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ وڵاتەکەی، سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە پێشهاتی ئەرێنی لە ئارادایە.

دڵخوازەكانتان