شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دارایی  هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات. 
پاش كه‌مێكی دیكه‌، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات، له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی پارتی دۆخی سیاسی ، ئابووری، كارو پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ به‌لایه‌نه‌كان ده‌درێت. 
 شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتوون: له‌ د.پشتیوان سادق، سه‌رۆكی تیم و ساسان عه‌ونی و ئومێد سه‌باح و سه‌فین دزه‌یی ئه‌ندامیه‌تی شانده‌كه‌ ده‌كه‌ن. 

دڵخوازەكانتان