هەشتەمین ڕۆژى فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە بەڕێوە دەچێ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/10/2022، هەشتەمین فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە بۆ کار و بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتیى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کشتوکاڵى هەڵەبجە و تۆڕى ڕێکخراوەکانى هەڵەبجەوە لە شارى یاریى هەڵەبجە ساز دەکرێت، ڕۆژانى پێنجشەممە، هەینى و شەممە بەردەوام دەبێت.

لە هەشتەمین فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە بۆ کار و بەرهەمە خۆماڵییەکان 400 جووتیار، خاوەن کار و خەڵکى دەستڕەنگین بە بەرهەم و کارە جیاوازەکانیان بەشداریان کردووە.

فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە، فێستیڤاڵێکى ساڵانەیە و لە وەرزى پێگەیشتنى هەناردا لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت، ئامانج لە ئەنجامدانیشى، دروستکردنى بازاڕە بۆ نمایشکردن و خستنەڕووى بەرهەم و بەروبوومە خۆماڵییەکانى ناوچەکە، بۆ ئەوەى بتوانرێت جووتیار و خاوەن کارەکان بەرهەمەکانیان لە ناویدا ساغ بکەنەوە، بۆیە ساڵانە ژمارەیەکى زۆر خەڵک لە شارەکانى دیکەوە بۆ ئەو فێستیڤاڵە سەردانى هەڵەبجە دەکەن.

دڵخوازەكانتان