په‌که‌که، باره‌گای حزبێکی دیکه‌ی بێ مۆڵه‌ت له سلێمانی ده‌کاته‌وه
چه‌ند رۆژێکه پەکەکە بەبێ مۆڵەت باره‌گایەکی دیکەی خۆی بە ناوی پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئێزدیان (پادێ) لە سلێمانی کردووەتەوە و که‌سێکی خه‌ڵکی رۆژئاوای بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و حزبه له سلێمانی داناوە کە دیار نییە چ کارێک ده‌که‌ن، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئه‌و حزبە هیچ مۆڵه‌تێکی فه‌رمیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییه.
پارتی ئازادی و دیموکراتیکی بەناو ئێزدیان (پادێ) پارتێکی سه‌ر به په‌که‌که‌یه له شنگال و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی (په‌یه‌ده)وه بەڕێوه ده‌برێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه ئه‌م حزبه له سلێمانی ده‌ستی به کار و چالاکی کردووه و نوێنه‌رایه‌تیی کردووه‌ته‌وه، که کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و کار و چالاکیی ئه‌و حزبه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنمایی یاسایی حزبه‌کانه، چونکه ئه‌م حزبه هیچ مۆڵه‌تی فه‌رمیی له حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی زانیارییەكانی (باس‌نیوز)، که‌سێک به ناوی (مه‌روان شنگالی) بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و حزبه دانراوه، که پێشتر لە رۆژئاوای کوردستان چالاك بووە و له ژووری ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازیی په‌که‌که له رۆژئاوای کوردستان کاری کردووه، که تایبه‌ت بووه به ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که له رۆژئاوای کوردستان، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ئه‌و حزبه له سلێمانی به‌نهێنی کار له‌سه‌ر که‌مپی خه‌ڵکی رۆژئاوای كوردستان و ئێزدییەكان له عه‌ربه‌تدا ده‌کات و هەروەها په‌یوه‌ندیی به سه‌رجه‌م ئه‌و کرێکارانه‌وه کردووه، که ئێزدین و له سلێمانی کار ده‌که‌ن.