هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژێمی ئێران دوو برا و خوشكێك ده‌گرن و یه‌كێكیان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات

رامین فاتیحی، كه‌ 10 رۆژ پێش ئێستا له‌ گه‌ڵ خوشك و برایه‌كی دیكه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ گیرابوون، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی بڵاو كرایه‌وه‌.

یەکێک لە كه‌سه‌ نزیكه‌کانی بنەماڵەی رامین فاتیحی، به‌ رێكخراوی هه‌نگاوی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاندووه‌، “رامین لە زیندانی ئیتڵاعاتی سنە، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی فاتیحییان وتووە کە کوڕەکەیان لە زیندانی تاکەکەسیی خۆی کوشتووە.”

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر، ڕامین فاتیحی لەگەڵ براکەی وریا فاتیحی و خوشکەکەی رادا فاتیحی، به‌هۆی ئاڵۆزیی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرا بوون.

دڵخوازەكانتان