ڕۆژێك پێش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، لە كۆبوونەوەی دووكان چی روویداوه‌؟

سەرۆك بارزانی لە كتێبی (بۆ مێژوو) ئاشكرای دەكات، ڕۆژێك پێش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، لە كۆبوونەوەی دووكان، پرسیاری ئەوە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوە كە ئاخۆ ڕێككەوتنیان لەگەڵ ئەو لایەنانە كردووە كە ویستی داگیركردنی كوردستانیان هەیە؟ لە وەڵامدا ”چ ئەوانــەی ڕێککەوتنیــان کردبــوو و ئەوانەشــی ئاگایــان لــە ڕێککەوتــن نەبـوو، گوتیـان ئاگامـان لـە ڕێککەوتـن نییـە.“

سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕەكانی 111 و 112ی كتێبی (بۆ مێژوو) چەند نهێنییەكی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی 15ی ئۆكتۆبەری 2017 ئاشكرا كردووە كە ئەمڕۆ پێنج ساڵی تەواو بەسەر ئەو كۆبوونەوەیەدا تێپەڕ دەبێت و نووسیویەتی: ”لــە 15ی ئۆکتۆبــەری 2017، لــە ماڵــی خــوا لێــی خــۆش بــێ مــام جەلال لــە ھاوینەھـەواری دووکان بەشـداریی کۆبوونـەوەی ھـەردوو مەکتەبـی سیاسـیی یەکێتـی و پارتیـم کـرد. لـە کۆبوونەوەکـەدا برادەرانـی یەکێتـی باسـی پێشـنیازێکیان کـرد کـە بـۆ ھەماھەنگیـی نێـوان ھـەر سـێ لا، ھێزێکـی پێشـمەرگە و ھێزێکـی ئەمەریکایـی و ھێزێکی عێراقــی لــە ســەربازگەی (K1)ـــی کەرکــووک جێگیــر بــن و بــۆ ئــەوەی شــەڕ لــە کەرکـووک دوور بکەوێتـەوە، لیـوای پاسـەوانیی سـەرۆک کۆماریـش شـاری کەرکـووک بپارێــزێ. زۆر ڕوون بــوو کــە ئەمــە ڕاســت نییــە، چونکــە بابەتــی ھەماھەنگــی شــتێکی ئاســایی بــوو و پێشــریش لــە زۆر شــوێن بنکــەی ھەماھەنگیــی نێــوان ھێـزە ئەمەریکاییـەکان و پێشـمەرگە و ھێـزە عێراقییـەکان ھەبـوو. جگـە لـەوەش زۆر زەحمــەت بــوو کــە ڕێگــە بــدەن لیــوای پاســەوانیی ســەرۆک کۆمــار بێتــە کەرکــووک.“

سەرۆك بارزانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ”ھـەر لـە سـەرەتای کۆبوونەوەکـەی دووکان، دیـار بـوو کەشـوھەوایەکی ناسرووشتی لای برادەرانـی یەکێتـی ھەیـە. دوای ئـەوە نێچیرڤـان بارزانـی کـە ئـەو کات سـەرۆکی حکوومەتـی ھەرێـم بـوو، پرسـیاری لـێ کـردن کـە ئایـا ھیـچ ڕێککەوتنێکتـان کـردووە؟ لە وەڵامدا چ ئەوانــەی ڕێککەوتنیــان کردبــوو و ئەوانەشــی ئاگایــان لــە ڕێککەوتــن نەبـوو، گوتیـان ئاگامـان لـە ڕێککەوتـن نییـە. کەچـی دواتـر دەرکـەوت ھەنـدێ کەسـی نــاو یەکێتــی ڕێککەوتنیــان بــە بــێ ئــاگاداریی دامــەزراوەکان و ئەنجوومەنــی بــاڵای سیاســیی و ســەرکردایەتیی کوردســتان کردبــوو. تەنانــەت بەشــێکی مەکتەبــی سیاســیی یەکێتیــش ئــاگای لــەم ڕێککەوتنــە نەبــوو کــە بــە ھۆیــەوە کەرکــووک ڕادەســتی ھێزەکانــی حەشــدی شــەعبی و ئێرانــی و عێراقــی کــرا.“

هەروەك ئاماژەشی بەوە داوە كە لــە کۆتایــی کۆبوونەوەکــەی دووکان، بڕیــار درا ســەرکۆمــار دەســتبەجێ بگەڕێتــەوە بەغــدا بــۆ مەبەســتی هەماهەنگــی و گفتوگــۆی بنیاتنەرانــەی نێــوان هەرێــم و بەغــدا. ”ســەرۆك كۆمـار گەڕایـەوە بەغـدا، بـەڵام لـە بەغـدا كـەس ئامـادە نەبـوو لەگەڵیـدا دابنیشـێت. لە كۆتایـی كۆبوونەوەكـەی دووكان ڕاگەیێندراوێكـی هاوبەشـی هـەردوو حزب دەرچـوو.“

دڵخوازەكانتان