دەست بە کاری بیناسازیی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان وەرگرتووە بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە هەولێر و زاخۆ دەست بە کاری بیناسازی دەکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی  مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان وەرگرتووە و پرۆسەکە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و دەست بە کاری بیاناسازی دەکرێت و سەرەتاش لە هەولێر و زاخۆ دەست بە کار دەکەین.

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: لە هەولێر و زاخۆ زەوی ئامادەیە و لە سۆران بەشێکی ئامادە کراوە و بەشێکی ماوە کە ئەویش ئامادە بوو، لەوێش دەست پێ دەکەین، بۆیە کە زەوی لە هەر ناوچەیەک ئامادە بوو دەست پێ دەکەین.

شوکری باسی لەوەش کرد: تەواوی ئامادەکارییەکانمان بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کردووە و لەم ڕۆژانەدا دەست بە کاری بیناسازی دەکرێت.

دڵخوازەكانتان