بایدن: مەرگی ژینا ئەمینی بووە هۆی سەرهەڵدانی راپەڕینەكانی ئێران
جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند، مەرگی ژینا ئەمینی بووە هۆی سەرهەڵدانی “راپەڕینێك” لە ئێران كە بۆ ماوەیەكی درێژ ناتوانرێت بێدەنگ بكرێت.
بایدن لە درێژەی سەردانەكانی بۆ ویلایەتەكانی رۆژئاوای ئەمریكا، سەردانی ناوچەی ئۆرانجی ویلایەتی كالیفۆڕنیای كرد و لە میانی گوتەیەكدا باسی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی ئابووری كرد.
سەرۆكی ئەمریكا لە كاتی تێپەڕینی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بەو ناوچەیەدا كەوتە ناو خۆپیشاندانی ئەو ئێرانیانەی لەو ناوچەیەدا دەژین و لە میانی گوتەیەكیشدا باسی لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كرد و رایگەیاند: “پێویستە ئێران كۆتایی بهێنێت بە بەكارهێنانی توندوتیژی دژی هاووڵاتییانی خۆی كە سەرەتاییترین مافی خۆیان پیادە دەكەن. ماوەیەكی زۆرە لە سیاسەتی دەرەوەدا كار دەكەم. بەڵام راپەڕینەكانی ئێران دووچاری سەرسوڕمانیان كردم. گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بووە هۆی سەرهەڵدانی راپەڕینێك لە ئێران كە بۆ ماوەیەكی درێژ ناتوانرێت بێدەنگ بكرێت”.
بایدن سوپاسی هەر كەسێكیشی كرد كە لە ئێران ناڕەزایی دەردەبڕێت و گوتیشی: “سوپاسی رەوەندی ئێرانی نیشتەجێی ئەمریكا دەكەم كە دەنگی خۆیان بەرز كردووەتەوە.