ڕێبهر ئهحمهد هۆكاری كشانهوهی له بهربژێری سهرۆك كۆماری ئاشكرا كرد
رێبەر ئەحمەد، لە تویتێكدا، ئاماژهی بهوه كردووه: لەپێناو بەدیهاتنی سازانی نیشتمانی و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی وڵات و هاووڵاتییان، بەربژێركردنی خۆم بۆ پۆستی سەركۆمار كشاندەوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه: سوپاس بۆ فەخامەتی سەرۆك مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەو متمانەیان و بەربژێركردنم، سوپاس بۆ هاوپەیمانە سیاسییەكان و هاوڕێكانمان و هەموو ئەوانەی لە ماوەی بەربژێربوونم پشتیوانییان كردم.