فراکسیۆنی پارتی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت
ڤیان سه‌بری، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستانەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دەکات”.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە و هەر یەک لە فراكسیۆنەکانی ئیشراق كانوون و ئیمتیداد رایانگەیاندووە، بەبشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن.
بەگوێرەی دوایین هەڵبژاردنەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا خاوەن 31 کورسییە و گەورەترین حزبی کوردستانە، رۆڵ و پێگەی پارتی لە عێراق و ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە.