رۆژانه‌ چاپی نوێی تمه‌نی ئێران ده‌خرێته‌ ناو بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی

رۆژانە بڕێكی زۆر له‌ چاپی نوێی تومەنی ئێرانی ده‌خرێته‌ ناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، له‌ به‌رامبه‌ریشدا دۆلاری ئەمه‌ریکی دەچێتەوە ئێران.

ئەو تومەنه‌ی کە دێتە بازاڕی دۆلارەکەوە، تومەنی کاش و لۆکە و ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بە تایبەت تومەنی ئێرانی دەڵێن: بە ھۆی ھاتنی ئەو تومەنەوە زۆر کەس زیانی زۆریان بەرکەوتووە و مایەپووچ بوونه‌.

وەک خۆشیان دەڵێن: زۆربه‌ی ئەو جۆرە تومەنە لە رێگەی قاچاغ و بە کۆڵبەری دەهێندرێتە پارێزگای سلێمانی.

دڵخوازەكانتان