بۆ مووچەی مانگی شەش لێبڕینی 3%ـی مووچە جێبەجێ ناکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە نووسراوی فەرمی چوار بڕیاری نوێی لەبارەی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەکردووە بە لێبڕینی 3%ـی دیکەی مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران، بەڵام ئەم لێبڕینە لە مووچەی مانگی شەش جێبەجێ ناکرێت.
دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستان لەگەڵ عێراق کە 2025-06-01، لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا. بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە لە ساڵی 2014ـەوە دەرچووە لێبرێنی مووچە بۆ خانەنشینی 10%ـیە، بەڵام لە کوردستان تا ئێستا لێبڕینەکە 7% بووە.
لێبڕینەکە لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە 10 ساڵ و نیوی ڕابردوو جێبەجێ دەکرێت، لە 2014-01-01ـەوە تاوەکو 2024-06-30. پارەی کەڵەکە بوو دەبێتە قەرز لەسەریان و بە سێ ساڵ لە فەرمانبەران و بە پێنج ساڵ لە خانەنشینان وەردەگیرێتەوە و مانگانە لە مووچەیان دەبڕدرێت.