نێچیرڤان بارزانى: له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌یە و به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆچی دوایى هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر و به‌توانا و ده‌ستڕه‌نگینى شێوه‌كاری كورد مامۆستا (قه‌ره‌نى جه‌میل)، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێیانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كات.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى داهێنه‌ر و به‌توانا و ده‌ستڕه‌نگینى شێوه‌كاری كورد مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل ـ م بیست. له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێیانى، هه‌روه‌ها ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌ده‌ستدانى مامۆستا قه‌ره‌نى جه‌میل خه‌ساره‌تێكى گه‌و‌ره‌ى هونه‌رى شێوه‌كاریى كوردستانه كه به ئاسانى جێگه‌ى پڕ نابێته‌وه. ئه‌و به شاكار و به‌رهه‌مه جوان و ناوازه‌كانى، به شێوازه باڵاكه‌ى، خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى شێوه‌كاریی كرد و ناو و ئاماده‌ییى كوردى لەو بواره‌دا برده نێوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/3