” دانوستانی چڕ ھەیە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی بگەنە ڕێککەوتن”

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتییش ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا دانوستانی چڕ لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

بەپێی دەستوور پێویستە ٢٢٠ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و کاندیدی سەرۆککۆمار ٢٢٠ دەنگ بەدەست بێنێت،  ئەگەر لە جاری یەکەم ئەو ڕێژەیە بەدەست نەھات، ئەوە لە گەڕی دووەم دوو کاندید دەچنە کێبڕکێ و زۆرترین دەنگ دەبێتە سەرۆککۆمار.”

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “: “تا ئێستا پارتی و یەکێتی بە کاندیدی جیا دەچنە کۆبوونەوەی پەرلەمان،

سیپان شێروانی ئاشکرای کرد: “ئیرادەیەک ھەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەندین کۆبوونەوە ھەبووە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا لەسەر ئاستی باڵا لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار، چونکە نامانەوێت بە ئەزموونی ساڵی ٢٠١٨ کورد بچێتە پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

دڵخوازەكانتان