CPJ: ئێران دەیان ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەکات و هەندێکیان کوردن

ڕۆژی پێنجشەممە 6/10/2022 ڕێکخراوێکی ناوداری ئەمریکی بۆ بەرگریکردن لە مافی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئێران لە دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە دەستگیرکراون بۆ 36 کەس بەرزبۆتەوە و چەند ڕۆژنامەنووسێکیان کوردن.

لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شەریف ئەلمەنسور، بەڕێوبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای CPJ رایگه‌یاند: دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵیاندەدا ئەو شتە بکەن کە بوونەتە پسپۆڕ تیایدا: شاردنەوەی خۆپیشاندانەکانی تەواوی وڵاتەکە لە هاووڵاتیانی خۆیان و جیهان. وەکو پێشتر ئەم کارەیان کردووە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە ژمارەیەکی پێوانەیی ڕۆژنامەنووسیان خستۆتە بەندینخانەکان و لەم کاتە گرنگەدا ئینتەرنێت دادەخەن.

دوای شه‌هیدكردنی  كچه‌ كوردی رۆژهه‌ڵات ژینا ئەمینی له‌لایه‌ن رژیمی ئیرانه‌وه‌ ، خۆپیشاندانەکانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستی پێكرد وبه‌گویره‌ی رای شاره‌زیان له‌ئێستادا راپه‌رین دژی رژێمی سه‌ركوتكاری ئێران ته‌واوی ئیرانی داپۆشیوه‌.

دڵخوازەكانتان