فاوتچی مه‌ترسیه‌كی نوێی خسته‌ رووكه په‌یوه‌ندی  به‌ ‌بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆناوه‌ هه‌یه‌

سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌جیهان نزیكه‌ له‌كۆتایی په‌تای كۆرۆناومه‌ترسیه‌كانی دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ كاریگه‌ری ریشه‌یی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان به‌جێهیشت.

له‌ئێستادا پاش ئه‌وه‌ی له‌له‌وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاراده‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری رێ وشوێنی خۆپاریزی بوون، پزیشك وشاره‌رازی بواری نه‌خۆشیه‌ گوستراوه‌كان له‌ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی فاوتچی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی بۆنه‌خۆشیه‌ درمیه‌كان سه‌رله‌نوێ وشیاری ده‌دات به‌وه‌ی زستانی داهاتوو ئه‌گه‌ری زۆره‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رله‌نوێ به‌جۆرێكی تر بگۆردرێت وڤاكسینه‌كانیش تیپه‌رێنێت.

فاوتچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ناكرێت ئه‌م دۆخه‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت چونكه‌ به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شێوازی گۆردراوی نویی ڤایرۆسی كۆرۆناداین وتائیستاش به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌م په‌تایه‌ نه‌هاتووه‌.

دڵخوازەكانتان