نێچیرڤان بارزانی: لە کیمیابارانی هەڵەبجە ئامانجیان نه‌هێشتنى گه‌لی كوردستان بوو
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە، لە پەیامەکەدا دەڵێت: له يادى پڕ له ئازارى كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شكۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا گيانيان به‌خت كرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم؛
له يادى پڕ له ئازارى كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شكۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا گيانيان به‌خت كرد. سڵاو و ڕێز بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و برينداران و قوربانیيان كه تا ئه‌مڕۆش هێشتا به‌ده‌ست لێكه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه سامناكهوه، ئازار ده‌چێژن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نيا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێكی خه‌مناك بوو له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید كه ئامانجیان نه‌هێشتنى گه‌لی كوردستان بوو. گه‌لێك كه ته‌نيا تاوانی، داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆی بوو له ژیان و ئازادی. هه‌ڵه‌بجه بووه هێمایه‌كی جیهانی بۆ ستهملێكراويى گه‌له‌كه‌مان و شایه‌تحاڵێك بۆ دڕندهیيی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی ئه‌نجام دران. ئه‌گه‌ر دادپهروهرييهكی ڕاسته‌قینه هه‌بووایه، ئه‌م كاره‌ساته به ته‌نیا به‌س بوو بۆ داننان به هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستاندا.
له‌م یاده‌دا، جارێكی دیكه جه‌خت دهكهينهوه كه پێویسته قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانيیانی جینۆساید و ئه‌نفال بكرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا باشترین خزمهتگوزاریيان پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه بهرپرسیاريهتيی یاسایی و ئهخلاقيی خۆی به‌رانبه‌ر قوربانیيان و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی دەرهەق بە هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و دادپهروهرييان بۆ به‌دی بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات، پێويسته كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییش له هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له هه‌ر شوێنێكی جیهان، به‌رده‌وام بێت.
هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به قه‌واره‌ى ده‌ستووری و فیدراڵی و ته‌واوى دهستكهوتهكانييهوه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانه، ئه‌ركی هه‌موومانه به یه‌كڕیزی و تهبايى، بیانپارێزن. وه‌فاداری بۆ قوربانیيانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان، هه‌روه‌ها دڵنيابوون له داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌مووان، به پته‌وكردنى پێكهوهيى و لێكگهيیشتن و هاريكارى له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا ده‌بێت.
سڵاو و دروود بۆ گیانی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
16/3/2025