باڵیۆزی نەمسا لە عێراق سوپاسی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەكات
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نەمسا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندیی دوولایەنەی بوارە جۆراوجۆرەكانیان تاووتوێ كرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 2025-03-06، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەكدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی نەمسا، سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیکردنی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی.