ڕاپەڕینی ئازادی و سەربەستی

لە 7ی ئازاری ١٩٩١  و دوای دووڕۆژ لە ڕاپەینی جەماوەری ڕانییە بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هێزەكانی بەرەی كوردستانی كە خۆی لە هەشت هێزی سەرەكیدا دەبینیەوە  و پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵێكی سەرەكی تێدا بینی توانرا بە پاڵپشتی هێزی جەماوەری كوردستان ، ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی دەستپێبكات لە ڕۆژانی دواتردا، بۆ ناوچەکانیتر تەشەنەی سەند. و لە بازیان و دەشتی بیتوێنەوە پەڕیوە بۆ  سلێمانی و چەمچماڵ، هەڵەبچە، عەربەت، زەڕاین، سەمود، و باریکە، پیرەمگرۆن، راپەرینی كوردستان جیاواز لە راپەرێنەكانی خواروی عێراق كە دروشمی ئاینی بوو لە كوردستان  بە دروشمی نەتەوەیی و سیاسیی درێژەی پێدرا .

 لەوانەش دیموکراسی بۆ عێراق، ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، سەربەخۆیی و ئازادی بۆ میللەت.
خەڵکی ڕاپەڕیوی كوردستان لە هەموو شارەکانەوە هێشیان كردە سەر دواین قەلای بەعس لە شارەكە كە بۆ چەندین ساڵ ناوەندی ئەشکەنجە و  كوشتنی خەڵكی سلێمانی بوو

بەرێوبەرایەتی ئەمنی سلێمانی کە بە (ئەمنە سورەکە) ناسرابوو، یەکێك بوو  لە زیندانە ترسناکەکان حكومەتی بەعس .

ئەمنە سورەكە ناوێكی تۆقێنەر بوو، شوێنێك بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەو ‏كلتورو شوناس‌و مێژووی نەتەوەی كورد

حكومەتی بەعس بڕیاردەدات بازنەی ‏سەركوتكاری‌و كوشتن لەسنووری سلێمانیدا فراوانتر بكات، رۆژی 30/9/1979 لەسەر رووبەری 17 ‏هەزار مەتردووجا بەردی بناغەی بینای ئەمنەسوورەكە دانرا  ، كە لەلایەن چەند ئەندازیارێكی ئەڵمانی نەخشەسازی بۆ كرابوو، تاساڵی 1985 بەسێ قۆناغ سەرجەم كارەكانی تەواوكران،.

 قۆناغی سێیەمیش كە بەشی زیندانەكانە، ‏لەلایەن كەسانی بەعسی‌و باوەڕپێكراوەوە كاری تێداكراوە، دیوارەكانی ڕەنگی سوور كراو هەر بەوهۆیەشەوە ‏ناونراوە ئەمنەسوورەكە.. 

بەو شێوەیە بووە ناوەندەی سەركوتكاری‌و قەتڵوعامی  خەڵكی سلێمانی كە بەدڕندەترین شێوە گەنج و منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچوی تێدا ئەشكەنجە دەدرا

لەو سەردەمەشدا جگە لەئەمنی سلێمانی، قوەی تەواری ‌و رێكخراوی حەتین بۆ جەیش شەعبی‌ و ‏رێكخراوی عوسمان محەمەد فایەق ‌و ئەمنی ئیقتیسادو ئیستیخبارات‌و فیرقەو چەندین ناوەندی ‏سەركوتكاری تر لەناو سلێمانیدا بوونیان هەبوو”.‏

لە ڕاپەرینی 7 -3 ی شاری سلێمانیدا توانرا ئەمنی سلێمانی پاكبكرێتەوە و هەموو زیندانییەكان ئازادكران و هەزاربەڵگەنامەی حکومەت پەیوەست بە جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران و رەشبگیری  خەڵک و پاکتاوی رەگەزی ، دەست هێزەكانی كوردستان كەوتن .

بەڵگەنامەكان دەرخەری ئەوەبوون كە ڕژێمی بەعس بە سیستەماتیک سەدان هەزار کورد و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکانی دیكەی جینۆساید كردووە لە قڕكردنی نەتەوەی كورد دەستی نەپاراستووە .

بەدرێژایی مێژووی دەسەڵاتدارانی بەعس بە شێوازی جیاواز ئەشکەنجەی درێژە پێداوە و پەتی  سیدارە هەڵواسیوە  و کۆمەڵکوژی كردووە ، کۆی گشتی بەڵگەنامەکان بە  14 تۆن مەزەندەكران کە دواتر گواستراونەتەوە بۆ ئەمریکا.
ڕاپەڕینەکە سەرکەوت، سەدام حوسێن داوای لە سەرکردەی لایەنەکان کرد گفتوگۆ بکەن و ئەوانیش قبوڵیان نەکرد تا دوا خاڵی خاكی كوردستان بەكەركوكەوە  ئازادكرا ڕژێمی بەعسیش بە شێوازێكی نوێ دوای خۆڕێكخستنەوەی درێژەی بە تاوانی جینۆساید دژی گەلی كوردستان داوو ، كۆڕەوی ملیۆنی گەلی كوردستانی بە دوادا هات .

دڵخوازەكانتان