نێچیرڤان بارزانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ رزگارکردن و دیارکردنی چارەنووسی ئێزدییە رفێندراوەکان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی جەما پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و جەختدەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردن و دیارکردنی چارەنووسی هەموو ئێزدییە رفێندراوەکان.
لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، جەژنی جەما لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی بە گەرمی پیرۆز دەکەم، هیوادارم جەژنێکی خۆش و ئارام بەسەرببەن و یادکردنەوەی جەژنەکانی داهاتووتان لە رەوشێکی باشتردا بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لە کاتێکدا جەژنی جەما بەڕێوەدەچێت، دڵمان لای ئەو خوشک و برا ئێزدییانەیە، کە تائێستا کەسوکاریان رفێندراوە، ئێمە دڵنیاییان پێدەدەین، کە تا یەک رفێندراوی ئێزدی مابێت لەسەر هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ رزگارکردن و دیارکردنی چارەنووسیان”.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:.
جه‌ژنا جه‌مایێ ل هه‌می خوشک و برایێن ئێزدی ل کوردستانێ و ل هه‌ر ده‌ره‌کا جیهانی بن، ب گه‌رمی پیرۆز دکه‌م، هیڤیدارم جه‌ژنه‌کا خۆش و ئارام ببۆرینن و جه‌ژن و بیرهاتنێن بێن، د ڕه‌وشه‌کا باشتردا ڤه‌گه‌ڕن.
د ده‌مه‌کێدا کو جه‌ژنا جه‌مایێ تێته گێڕان، دلێ مه ل جه‌م وان مالبات و خوشک و برایێن مه یێن ئێزدییه کو هه‌تا نها که‌سوکارێن وان ڕهڤاندینه و ئه‌م وان هه‌میا پشتڕاست دکه‌ین کو هه‌تا ڕهڤاندیهک ئێزی مابیت، دێ لسه‌ر هه‌ولا ڕزگارکرنا وان و دیارکرنا چاره‌نڤیسێ وان به‌رده‌وام بین.
جه‌ما ل هه‌وه هه‌میا پیرۆز بیت. هه‌رسال ب خێر و خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکێ هه‌رێما کوردستانێ
٢٠٢٢/١٠/٦