ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شاری کۆیە کران

ئه‌مڕۆ 28/9/2022، سوپای پاسدارانی ئێران، به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر باره‌گا و پێگه‌كانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی كۆیه‌ و پردێ و زڕگوێز له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی بۆ پاڵپشتی و پێشوازیکردنی بریندارانی کۆیە، ژمارەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شاری کۆیە کران.

تەندروستیی هەولێر ژمارەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شاری کۆیە کرد و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران.

دڵخوازەكانتان