نەخۆشخانەیەکی نوێ بەچەندین تایبەتمەندیی و نەشتەرگەریی ڕۆبۆتی لە هەولێر دەکرێتەوە

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 21 بەشی نەخۆشخانەی ڕزگاری نۆژەن دەکرێتەوە،  هەروەها نەخۆشخانەیەک بە چەندین پسپۆڕی و سەنتەری دڵی گەورە و منداڵان دەکرێتەوە.

سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەند بەشێک بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی دەکرێتەوە، هەروەها چەند بەشێکی دیکەی نەخۆشخانەکە نۆژەن دەکرێتەوە.

گوتیشی: “بۆ ئەوەی نەخۆش پەکی نەکەوێت، نەخۆشخانەکەمان دانەخستووە تاوەکوو کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت”، ئاماژەی بەوەش کرد، “نۆژەنکردنەوەکە لە 21 بەشی ژێرخانی نەخۆشخانەکە دەستی پێ کردووە، لە هەمووی گرنگتر ژێرخانەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و گەرمی و ساردی و بۆیلەر و کیللەر و کارگەکانی ئۆکسجین و سیستەمەکانی ئەلیکترۆنی و ئاگر کوژێنەوە و چەندان سیستەمی دیکەیە”.

دەشڵێت: “نەخۆشخانەیەک بە چەندین پسپۆڕی و سەنتەری دڵی گەورە و منداڵان لە حەوشەی نەخۆشخانەی ڕزگاری دروست دەکرێت، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و بۆ یەکەمینجار نەشتەرگەری ڕۆبۆت بەکاردەهێنرێت”.

گوتیشی: لەداهاتوودا ئەو نەخۆشخانە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی نموونەیی لە ڕووی باڵەخانە و بەرێوەبردنەوە.

دڵخوازەكانتان