قایمقامی هەولێر: ڕێژەی دەرمانی قاچاخ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر کەم بووە

قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو خۆراک و کاڵا بەسەرچووانەی لە ساڵی 2024دا، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و لە ناوبراون، 105 تۆن بووە.

قایمقام دەڵێت: “ئەو شوێنانەی کە داخراون بریتین لە مارکێت، کۆگا، هۆتێل، خواردنگە، ئارایشتگا چەندان شوێنێکی دیکە کە سەرپێچیی تەندروستییان کردووە و بەڵگەنامەی پێویستیان نەبووە.

دەشڵێت: “کۆی گشتیی ئەو خۆراک و کاڵا بەسەرچووانەی لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەتەوە، لە ساڵی 2024 دا دەستیان بەسەردا گیراوە، 105 تۆن بووە و بەگوێرەی ڕێنماییەکانی ژینگە لەناو براون.”

ئاماژەی بەوەش دا “ئەو تاقیگە، دەرمانخانە، نۆرینگە، سەنتەرە جوانکارییانەی لە ساڵی 2024دا داخراون، 234 شوێن بوون.” 

نەبەز عەبدولحەمید ڕاشیگەیاند “سوپاسی بازگەکان و هۆبەی ئابووری دەکەین کە لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەت هاوکار و هەماهەنگ بوون.”

گوتیشی : “لیژنەکانمان لەگەڵ کوالێتی کۆنترۆڵ بەردەوام پشکنین بۆ دەرمانخانە و کۆمپانیاکانی دەرمان دەکەن؛ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئێستە ڕیژەی دەرمانی قاچاخ زۆر کەم بووە.”

دڵخوازەكانتان